عێڕاق

مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی 10 زیادکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانیان بۆ مانگی 10 تەواو کراوە.

حسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق ئاشکرایکرد "لەژێر چاودێری وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی و بەهاوکاری فەرمانگەی ژمێریاری رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواوکراون".

خانەنشینی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "تەواوی رێکارەکان بەشێوەی پلەبەندی بۆ مانگی 10 تەواوبوون و خانەنشینان لەڕیگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بە زیادکراوی.
 
2024-10-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.