عێڕاق

سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرسی موشەکی کرایەسەر چەند ناچەیەکی ناوەند، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەلەوبارەیەوە دەکات.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا ئاماژە بەوەکراوە، محەمەد شیاع سودانی وەزیری ناوخۆی راسپاردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو بۆشاییە ئەمنییەی شەوی رابردوو بکات کە لە ناوچەی عامرییە دروستبوو و بووە هۆی ئاڕاستەکردنی چەند مووشەکێک لە ناوچەی عامرییە.

ئەوەش هاتووە "داواکراوە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابکرێن و ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون دەستنیشان بکرێن".
2024-10-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.