عێڕاق

یەکەم عێراقی لە لوبنان کوژرا

نها نیوز - هەواڵەکان

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان تائێستا 492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58 شیان ئافرەت بوون. لەنێو کوژراوەکاندا هاوڵاتییەکی عێراقیش بوونی هەیە.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند "لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیلییەکان بۆسەر باشوری لوبنان، هاوڵاتییەکی عێراقی کوژرا".

لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد "لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، 492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58شیان ئافرەت بوون، هەروەها هەزار و 645 کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوونە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردەسەر لوبنان و تیایدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هێرشیان بۆسەر شارۆچکەکانی باشوور کرد و بۆ یەکەمجاریش بۆردومانەکە جگە لە شاری جبەیل، ناوچەی 'بیقاع'ی گرتەوە.
2024-09-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.