گەیشت.. عێراق لەبارەی ئەمریکاوە بڕیارە هەستیارەکە دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە، عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوو، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەكەی بكشێتەوە، ئەمریكاش دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا كۆبوونەوە دەكەن كە ئەركی هاوپەیمانان لەو وڵاتە لەمەودوا چی دەبێت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا داوا له واشنتن ده‌كات له مانگی ئه‌یلولەوە، ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق بكرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئه‌م هه‌فته‌یه جارێكى دیكه له واشنتن هه‌ردوو وه‌فدى ئه‌منیی عێراق و ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه و وه‌فدى عێراق داوا له ئه‌مریكا ده‌كات له مانگی ئه‌یلوله‌وه ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، عێراق داوا لە ئەمریکا دەکات، تا مانگی ئه‌یلولی ساڵی داهاتوو، كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بهێندرێت و ته‌واوی هێزه‌كانیان، عێراقیان جێهێشتبێت.
بە وتەی سەرچاوەکانی رۆیتەرز، ئه‌گه‌رێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وە و بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك یارمه‌تیی هێزه‌كانی عێراق بده‌ن.
|