کۆگایەکی کلۆر تەقییەوە و بەهۆیەوە 70 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە
نها نیوز ـ ههواڵهكان:
لەناو پڕۆژەی ئاودا کۆگایەکی کلۆر تەقییەوە و بەهۆیەوە 70 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە کە زۆرینەیان تووشی تەنگەنەفەسی بووبوون.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەناو پرۆژەی ئاوی فەلوجە کۆگایەکی تایبەت بە هەڵگرتنی ماددەی کلۆر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس دۆخی تەندروستییان تێکچوو و گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزاکە.
ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەوانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە تووشی تەنگەنەفەسی بوون کە ژمارەیەکیان لە ریزی تیمەکانی بەرگریی شارستانیدا بوون.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی کۆگاکە ئاشکرانەکراوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی شارەکە هیچ لێدوانێکیان لەبارەوە نەداوە.
|