چه‌ند زیندانێكى نهێنى و مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كرێن
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
ئه‌گه‌رچى له عێراق تائێستا ئامارێكی ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی گیراوانه‌وه نییه، به‌ڵام پێشبینیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 100 هه‌زار زیندانی له به‌ندینخانه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، ناوخۆ و به‌رگرییدا بونیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌و زیندانیانه‌ی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌واڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرن، له‌گه‌ڵ به‌ندینخانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و باس له بوونی چه‌ندین زیندانی نهێنی دیكه‌ش ده‌كرێت كه هه‌زاران به‌ندكراوی تێدایه.
به گوێره‌ی یاساکانی زیندان، لە عێراق ڕێگە بە زیندانییەک ده‌درێت مانگانە دووجار خێزانەکەی یان پارێزەرەکەی ببینێت، ئه‌مه له كاتێكدایه زۆرجار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سەردانی زیندانه‌كان له تاجی و ناسرییه قه‌ده‌غه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان و چالاكوانانی مافی مرۆڤه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ڕایانگه‌یاندووه، كه‌سوكاری گیراوان چه‌ندین كاتژمێر له به‌رده‌م زیندانه‌كاندا له چاوه‌ڕوانی بینینی گیراوه‌كانیاندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كی ناشرین و سووكایه‌تی ڕێگه‌یان پێده‌درێت دیداره‌كه‌یان بکەن، هه‌ندێك جاریش به‌رانبه‌ر بردنی خواردن و جلوبه‌رگدا پاره و به‌رتیل وه‌رده‌گیرێت.
هاوكات ناوه‌ندی عێراقی بۆ به دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی شه‌ڕ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ 50 زیندانی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كانی عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵات ده‌یان هه‌زار كه‌سیش له دۆخی ته‌موموژاویدا ده‌ستگیركردووه و بارودۆخی ته‌ندروستی زیندانییه‌كانیش به‌هۆی پاڵنه‌ره‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و تائیفییه‌وه پشتگوێخراوه. هه‌روه‌ها لە زیندانەکانی سەر بە وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و بەرگری، زیندانە نهێنییەکانی میلیشیاکان، مردن تۆماركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له به‌ندینخانه‌كانی كازمییه، تاجی و ناسرییه، زوڵمێكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به گیراوان و كه‌سوكاریان ده‌كرێت، هه‌ندێكجاریش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، رێگه به سه‌ردانی كه‌سوكاری گیراوان و ئاشكراكردنی دۆخی ژیانیان نادرێت. ده‌شڵێت، به‌شێك له به‌ندینخانه‌كان نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه چاویان به كه‌سوكاریان نه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر رێگه‌ش بدرێت له‌بری خۆراك و خواردنه‌وه، پاره له زیندانییه‌كان وه‌رده‌گرن.
|