چەند خوێندنگەیەك بایكۆتیان ڕاگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جارێكی دیكە دژی دواكەوتنی مووچەی مانگی 1 و نەدانی دوو مووچەی ساڵی ڕابردوو بێدەنگییان شكاند و باكۆتی پڕۆسەی خوێندنیان ڕاگەیاند.
مامۆستا سادق هەڵەدنی، مامۆستای ناڕازی بڵاویكردەوە، نەناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا، خیانەتە لەمووچەخۆران، بڕینی قوتی ژیان و بڕینی کەزیەی شەڕڤانان، هەمان تاوانە دەرهەق بەکوردستانیان ئەکرێ.
لای خۆشیەوە، مامۆستا دڵشاد میرانی ، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت: تاکەی دزینی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت، تا ئێرە و بەس.
دەشڵێت: “مامۆستایان چەندین ساڵە بە سکی برسییەوە شۆڕش دەکەن بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو، ئیتر کاتی ئەوەیە شۆڕش بۆ مووچە دزراوەکان بکەین و قووتی مامۆستایان لە گەرووی دەسەڵاتی دز دەربهێنین” .
هاوكات، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان بانگەوازێكیان سەبارەت بە مووچە و مافەكانی فەرمانبەران بڵاوكردەوە و ڕایدەگەنن، بەداخەوە هەستئەکەین دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، زۆر هەلپەرستانە بەرخورد لەگەڵ مافەکانماندا ئەکات و دەشڵێن: بەداخەوە سەرەڕای نادیاریی چارەنووسی دوو مووچەی ١١و١٢ی ساڵی ڕابردوو، وا خەریکن سەرەتایەکی دزێوتر بۆ خواردنی مووچەی زیاتر لە ساڵی ٢٠٢٦دا دائەنێن.
|