بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەغداد لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق كۆبووەوە و جەختیان لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە خرایەبەر باس.
هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا و پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی لێكتێگەیشتنەكان بۆ گەیشتن بە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار جەختی لەسەر كرایەوە.
سەرۆكی یەکێتیی، ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەند و تێكۆشانی د. ئەیاد عەلاوی دژی بە دیكتاتۆرییەت و رۆڵی لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ كرد، وەك یەكێك لە تێكۆشەرە دێرینەكان و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال.
|