کوردستان

سێ شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم، رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026ی بڵاوکردەوە، کەشناسێکی کوردیش دەڵێت، سێ شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 11 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین کەمتر دەبێت بەڵام نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە هەندێ کات و شوێندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 13 پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی

لای خۆیەوە خەڵات سدیق، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: سبەینێ یەکشەممە، ناوبەناو بارانبارین بەشێوەی لاواز و مامناوەند دێتە سنووری دهۆک و هەولێر و سۆران و قەڵادزێ و دوکان و سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان، بۆ ڕۆژی دووشەممەش کاریگەری بەلاوازی بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد: لە رۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە کەش ئاسایی دەبێت، بەڵام بۆ ڕۆژی شەممەو یەکشەممەی داهاتوو، جارێکی تر بارانبارینی بە لێزمە و هەورەبروسکە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.