بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتی، پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد و ئاماژەى بە ئەوەشدا: هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان، ئەمڕۆ هەینى 30ى1ى2026 لە پەیامێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم رێککەوتنەکە ببێتە هۆی سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ رۆژئاوای کوردستان و سوریا.
ئەوەشى خستەڕوو: لە ناخی دڵمەوە سوپاسی تەواوی هاونیشتمانییانمان بە تایبەتی گەنجان لە کوردستان و تاراوگە دەکەم بۆ پاڵپشتییان لە رۆژئاوا، کە بە جیهانیان وت، کورد یەکە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راشیگەیاند: هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم.
|