کوردستان

قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی و دڵسۆزییان بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی پێشمەرگە دەبێت

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانى، ئەمڕۆ هەینى 30ى1ى2026 ، بەهۆى 11 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر شەهیدبوونی دوو فەرماندەی دیاری گەلەکەمان، لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئازایەتی و دڵسۆزی و ورە و باوەڕی پتەویان بە کوردایەتی بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی هەڤاڵەکانیان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبن.

دەقى پەیامەکە:

کوردستان و هەڤاڵانتان هەرگیز لەیادتان ناکەن.

شەهیدان لیوا حسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، دوو فەرماندە و دوو جەنگاوەری مەزنی سەنگەرەکانی پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

ئازایەتی و دڵسۆزی و ورە و باوەڕی پتەویان بە کوردایەتی بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی هەڤاڵەکانیان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبن.

 

 

13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.