پڕۆژەیاسای 'پاراستنی کورد'یان پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
لێندسی گراهام و ڕیچارد بلومێنساڵ من پڕۆژەیاسای 'پاراستنی کورد'یان پێشکەشی کۆنگرێس کرد.
لێندسی گراهام، کۆنگرێسمانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، کە پرۆژە یاسای پاراستنی کوردی لەگەڵ ڕیچارد بلومێنساڵ پێشکەشی کۆنگرێس کرد، ئەو دەڵێت: باوەڕم وایە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو حیزب (کۆماری و دیموکرات) هەیە بۆ بیرۆکەی پاراستنی کورد لە سووریا و دەرەوەشیدا، چونکە ئەوان هاوپەیمانێکی زۆر جێی متمانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون. هەسەدە کە پێکهاتەیەکی گەورەی کوردی تێدایە – لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا، قورسایی شەڕی تێکشکاندنی داعشی لە ئەستۆ گرت.
دەشڵێت"تێدەگەم کە دۆخی سووریا لە ڕووی کلتووری، نەتەوەیی و سیاسییەوە ئاڵۆزە. بەڵام، هێرشکردنە سەر کورد پێگەی ئەمریکا زۆر لاواز دەکات و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم توانای سووریا بۆ گەشەکردن وەک وڵاتێک".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە بۆ ئەو وڵات و گرووپانەش کە وا دەزانن دەستیان واڵایە بۆ هێرشکردنە سەر کورد لە سووریا بەبێ ئەوەی باجەکەی بدەن، پێیان دەڵێم زۆر بە هەڵەدا چوون."
|