کوردستان

بافڵ تالەبانی: حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، سەرۆکی یەکێتی وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە و رایگەیاند، داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت.

1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.