کوردستان

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: نمەباران بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچر لەهەندێك ناوچە، بەڵام لەڕۆژهەلات و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم  (ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان) نمەباران و بارانی مامناوەند تا كاتەكانی ئێوارە  بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان كەمێك بەفر دەبارێت و لەشەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەزۆربەی ناوچەكان.

راشیگەیاندووە: پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .    

هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 8  پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 10  پلەی سیلیزی

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.