کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بە یەکدەنگی پارێزگاری لە کۆبانێ و رۆژئاڤا دەکەین

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یانزە ساڵ لەمەوبەر بە خۆڕاگری و بەرخۆدان شەڕڤانان بەرگرییان لە خاک و خەڵکەکەیان کرد و کۆبانێیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکرد و لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریان کرد، ئەمرۆش بە خۆراگری و ئازایەتیی شەڕڤانان و بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی گەلی کورد پارێزگاری لە کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی لەپۆستێکدا لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی: ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، ساڵیادی سەرکەوتنێکی مێژوویی گەلی کوردە بەسەر تێرۆریستانی داعش، ستایشی ئازایەتی و نەبەردیی شەڕڤانان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم کە یانزە ساڵ لەمەوبەر بە خۆڕاگری و بەرخۆدان بەرگرییان لە خاک و خەڵکەکەیان کرد و کۆبانێیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکرد و لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریان کرد.

ئەمرۆش بە خۆراگری و ئازایەتیی شەڕڤانان و بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی گەلی کورد پارێزگاری لە کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

2026-01-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.