هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" هێرشێکی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریای لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای کۆبانێ تێکشکاند و رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداریان کوشتووە و چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی چەکدارەکانیان تێکشکاندووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست، چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا هەوڵیان دا بەرەو گوندەکانی شێخلار و زیریک پێشڕەوی بکەن، بەڵام لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە بەرپەرچدرانەوە.
راشیگەیاندووە: لە میحوەری جەلەبیەدا دوو زرێپۆش و چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکە تێکشکێندراون و ژمارەیەک چەکداریش کوژراون و بریندار بوون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە: پێکدادان لە میحوەری زیریک هێشتا بەردەوامی هەیە.
|