بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی دەکات و جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بەحکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار.
دەقی پەیامەکەی:
پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز نوری مالکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین. ھیوادارین ئەم ھەنگاوە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارە دەستووری و یاساییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.
جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بەحکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار، کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان و هێنانەدی خواستی خەڵکەکەمان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|