راگەیەندراوێکی بەپەلە لە هـ.ـەسـ.ـەدەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەست، حکومەتی دیمەشق کار بۆ هەڵگیرساندنەوەی شـ.ـەڕ دەکات و هێزێکی زۆری لە نزیک کانتۆنی جەزیرە و شاری کۆبانێ کۆکردووەتەوە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ هێزەکانمان دوو جار لە دوو شوینی جیاوازی کانتۆنی جەزیرە رووبەڕووی هـ.ـێرش و پەلامار بوونەتەوە کە ئەوەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستە.
هـ.ـەسـ.ـەدە ئاماژە بەوەشدەدات، ئامادەکارییە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق لەگەڵ بەڵێنەکانی یەکانگیر نییە و بە ئەنقەست هەوڵ دەدات ئاگربەست تێکبدات و ناوچەکە پەلکێشی شـ.ـەڕ بکات.
هاوکات داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست و رێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان کە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە درووستبکات.
|