کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ئاسمان دەبێتە ساماڵ و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت. پلەکانی گەرما بەرزترین پلە بەرزدەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە بۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2- پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئەوەشی وتووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزدەبنەوە بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
پیرمام: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی
|