کوردستان

کەشناسیی: شەپۆلی بەفربارین تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک کات تێکەلەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت ".

کەشناسی پێشبینی دەکات لە زۆربەی ناوچەکان بەفربارین هەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت ".

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات سبەی شەممە، کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات،" ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :

هەولێر : 3 پلەی سیلیزی

پیرمام : 1 پلەی سیلیزی

سۆران : 1 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 3 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی

دهۆک : 2 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی

 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.