کوردستان

دۆناڵد ترەمپ لەسەر دۆخی سوریا هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رۆڵی سەرەکی هەبووە لە رێگریکردن لە هەڵاتنی بەکۆمەڵی چەکدارانی داعش لە زیندانێکی سووریا. 

سەرۆکی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند" ئەم کارەساتە لە لایەن "تیرۆریستە ئەورووپییەکانەوە" پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڵام توانییان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا کۆنترۆڵی بکەن".
 
ترەمپ وتیشی: "ئێمە کارێکی زۆر باشمان لە سووریا کرد. هەوڵێکی هەڵاتن لە زیندان هەبوو، زیندانییە ئەورووپییەکان دەیانویست رابکەن و من رێگریم لێکردن. ئەوانە خراپترین تیرۆریستانی جیهان بوون و هەموویان خەڵکی ئەورووپا بوون." 
 
سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا، توانیویانە هەموو هەڵاتووەکان دەستگیربکەنەوە و بیانخەنەوە زیندان.

 
2026-01-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.