وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکان درووستبووە و بەشێوەیەکی کاتیی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی درووستبووە و بەشێوەکی کاتی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەردەکەن و دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە.
|