هەسەدە هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداری دەدات لە پەلاماری گروپە توندڕەوەکانی ئەحمەد شەرع و دەیانەوێت دەست بەسەر زیندانێکدا بگرن کە دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراو بۆ ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە هەر یەک لە عەین عیسا، شەدادی و ڕەققە.
ڕاشیگەیاند “لە ئێستاشدا، پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و ئەو گروپانە لە دەوروبەری زیندانی ‘ئەلئەقتان’ لە ڕەققە لە ئارادایە، کە دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە، ئەمەش پێشهاتێکی یەکجار مەترسیدارە”
هەسەدە ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە ئەم ڕاستیانە دەخەینە بەردەم ڕای گشتی و لایەنە دەستدرێژیکارەکان بە تەواوی بەرپرسیار دەبن لە هەر دەرئەنجامێکی کارەساتبار کە بەهۆی بەردەوامی ئەم هێرشانەوە بێتە ئاراوە.”
|