ماکڕۆن: پێویستە لە سوریا پێویستە ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیەنرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند” لە سوریا پێویستە ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیەنرێت و و رێککەوتن بکرێت لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دەوڵەتی سوریا".
ئەمڕۆ دووشەممە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەبارەت بە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" گفتوگۆم لەگەڵ ئەحمەد ئەلـ*شەرع کرد و نیگەرانی خۆم پێ ڕاگەیاند سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سوریا و بەردەوامیی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە ئەنجام دەدرێن”.
دەشڵێت" پێویستە ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیەنرێت و رێککەوتن بکرێت لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسـ*ەدە) لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانەی لە مانگی ئازاری رابردوودا کراون، کە ئەم هەنگاوە بۆ یەکپارچەیی و سەقامگیریی سوریا پێویستە".
|