کوردستان

کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت ، لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵێکی بارانبارین و بەفر بارین دەستپێدەکات لە دوانیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دەگاتە سەرجەمی ناوچەکەمان، شێوازی دابارین هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند بەفر بارینیش لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان  دەبێت لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی 

پیرمام : 6  پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی 

سلێمانی :  8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی 

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

 زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 19ی کانونی دووەمی 2026، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران لە هەندێک کاتدا , لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە تایبەت پلەکانی گەرمای بەرەبەیان نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

پیرمام : 3 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی 

دهۆک :5 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 6  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆلەی روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان".

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.