کوردستان

هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، حکوومەتی دیمەشق پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە نەبووە کە بۆ ڕادەستکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کراوە و پێشوەختە هێزەکانی بردووەتە ناو شارەکانەوە، ئەمەش دۆخێکی مەترسیداری دروستکردووە.

ئەمڕۆ شەممە، هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوایە دوای ئەوەی شەڕڤانانی هەسەدە بە تەواوی لە هەردوو شاری “دێر حافر” و “مەسکەنە” دەکشێنەوە، ئینجا هێزەکانی حکوومەتی سووریا بچوونایەتە ناو شارەکان، بەڵام دیمەشق پێشێلکاری کردووە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، “دیمەشق چاوەڕێی نەکرد کشانەوەی شەڕڤانانمان تەواو بێت و ڕاستەوخۆ هێزەکانی بردە ناو شارەکانەوە”، هۆشداریش دەدات کە ئەم هەنگاوە دۆخێکی زۆر مەترسیداری هێناوەتە ئاراوە کە ڕەنگە لێکەوتەی خراپی هەبێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا لەو لایەنە نێودەوڵەتییانە دەکات کە چاودێری ڕێککەوتنەکەیان کردووە، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێکدادان و خراپتربوونی دۆخەکە بکەن و دیمەشق ناچار بکەن پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بێت.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.