مه‌زڵوم كۆبانێ و تۆم باراك له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
نهانیوز-هەواڵەکان
ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیتۆر بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی شه‌ممه مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه، کۆبونەوەکەش هەوڵێکە بۆ ڕێگری‌کردن لە شەڕ لە سوریا و رۆژاڤای کوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی شه‌ممه تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر كۆده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆبونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكادایه بۆ ڕێگریكردن له دوباره دروستبونه‌وه‌ی شه‌ڕ له سوریا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له نێوان هه‌سه‌ده و سه‌ربازانی سوریای عه‌ره‌بی.
|