نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 18ـی1ـی2026 نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست داخلی هەرێمی کوردستان ببێت و باران و بەفر بەتێکەڵی لە دهۆک و زاخۆ ببارێت و لەناوچە شاخاویەکانیش بەفرببارێت .
محەمەد کەلاری شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکەم لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 18ـی1ـی2026 نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست داخلی هەرێمی کوردستان ببێت و باران و بەفر بەتێکەڵی لە دهۆک و زاخۆ دەبارێت و لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت .
دەشڵێت "بەتێپەڕینی کات و لە درەنگانێکی ئێوارەی یەکشەمە یان شەوی یەکشەمە ئەم شەپۆلە دابارینه درێژ دەبیتەوه بۆ سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و مێرگەسۆر و دەڤەری باڵەکایەتی بەگشتی و پێشبینی بەفربارین دەکەم بەڕێژەی جیاواز هەنێ جار تێکەڵ دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی دوشەمە 19ـی1ـی2026 تاڕادەیەک گۆشەی شەپۆلەکە فراوانەبێت و ئەگەری بەفر و بارانی تێکەڵ لە هەولێر هەیە هەروها لەسۆران و پیرمام و شەقڵاوه و مێرگەسۆر و وەرتێ و شیلادزێ و ئامێدی و بامەڕنی و سیدەکان و بالیسان و پێنجوێن ئەگەری بەفربارین هەیە لەگەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجه و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری کڕێوە بەفر یان نمە باران هەیه هەندێ جار لەقەڵادزێش ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە لە ڕانیەش بەتێکەڵ دەبارێت بەشێوەی ناوبەناوه و هەندێ جار کڕێوە بەفره کەمتر بارانه.
وتیشی "لە ڕۆژی سێشەمە 20ـی1ـی2026 باراستە هەوا جەمسەریەکه دەگاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما بەڕێڕەی زۆر بەرچاوو نزمەبێتەوه و ئەگەری بەفربارین لەسەنتەری سلێمانی و هەڵەبجه و تەوێڵه و بیارە و پێنجوێن و بازیان و چەمچەماڵ و عەربەت و سەنگاوو و ناحیەی سیروان و بەشێکی شارەزور و ئیدارەی ڕاپەڕین و بناری بەمۆ و زمناکۆ و سەنگاوو و گرپچنه و تیلەکۆ و شێخ تەویل هەیە بەڵام بەمەرجی هەبوونی هەوری پێویست وە بڕەکەی زۆرنیە و هەنێ شوێن ناگاتە سپی بونیش تەنیا وەک بینین دەبینرێت که دەبارێت ، درەنگانێکی ئێوارەی سێشەمە کۆتای بەوو شەپۆلە بەفر و بارانه دێت ."
ئەو کەشناسە دەشڵێت :لە ئەنجامی هاتنی باراستە هەوایەکی قوتبی جەمسەری پێشبینیم وایە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەمەوه هەوایەکی سارد شۆڕ بێتەوه بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما 7پله نزمەبێتەوه .