نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە" لە سبەی هەینیەوە 16/1/2026 کەش و هەوای هەرێمی کوردستان تا رۆژی یەکشەمە 18/1/2026 جێگیربوونێک بەخۆیەوە ئەبینێت و ئاسمانیش بەزۆری نیمچە هەور ئەبێت و پلەکانی گەرماش تا رادەیەک جێگیر ئەبن و کەش ساردەبێت ، لەناوچە شاخاویەکان و تایبەت شاخاویە سنوریەکان بەگشتی پلەکانی گەرما لەرۆژانی داهاتوودا نزمتر ئەبنەوە نزمترین پلەی گەرمی 8 تا 12 پلە بۆ ژێر سفر نزمەبنەوە و تەنانەت لەکاتەکانی رۆژیشدا هەر لەئاستی بەستندا ئەمێنێتەوە".
ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت" لە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو 18/1/2026 شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتاش سنوری پارێزگای دهۆک ئەگرێتەوە و پاشان لەرۆژی دووشەمە 19/1/2026 سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین و سۆران و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگرێتەوە کە لەناوچە شاخاویەکان بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری پارێزگاکانیش بارانی مامناوەند و پچر پچر ئەبارێت و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان لاواز ئەبێت و بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر کاریگەری ئەبێت ".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیدا رایدەگەیەنێت" لەئێوارەی دووشەمەوە 19/1/2026 لەئەنجامی هاتنە خوارەوەی بارستە هەوایەکی سارد لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای رەش و تورکیا و ناوچەکانی باکوری ئێران و هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە شەپۆلێکی سەرما لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بەلاوازی ئەگەر هەیە".
دەشڵێت" لە ئێوارەی دووشەم تا ئێوارەی سێشەمە 20/1/2026 بەشێوەی پچر پچر بەفر لەسەنتەری شاری هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و لەگەڵ ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین ببارێت هەروەها ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کەرکوک و باکوری گەرمیانیش ئەگەری هەیە واتا لەبەرزی 400 مەتر ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بارینی بەفر هەیە بەڵام بەگشتی رێژەی بارینی بەفرەکە کەم ئەبێت لەسەنتەری دهۆک و هەولێر و خۆرهەڵاتی کەرکوک و ناوچەکانی باکوری گەرمیان پروشەی کەم ئەبێت ، لەسەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین و سۆران ناوچە شاخاویەکان رێژەکەی زیاتر ئەبێت لەنێوان 2 تا 6 سم ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت و ئێوارەی سێشەمە 20/1/2026 کۆتای بەو شەپۆلە دێت لەگەڵ ئەگەری گۆڕانکاری".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیدا ئاراس جەبار دەڵێت" بەگشتی تا کۆتای مانگ ئەگەری هاتنی چەند شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین و ئەبێت بەتایبەت لەکۆتایەکانی مانگدا ئەگەری بەهێزبوونەوەی شەپۆلەکانی بەفر و بارانبارین ئەبێت ، وە پلەکانی گەرما بەگشتی تا کۆتای مانگ هەر خوار تێکرا ئەبن و جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو مانگی یەکی ئەمساڵ بەتێکرا مانگێکی ساردتر ئەبێت لەئاسایی". ...والله اعلم..