نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە سەبارەت بە دوایین دۆخی ناوچەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هۆشداری دەدەن لەوەی کە ناوچەکە لە لێواری پەرەسەندنێکی مەترسیدار و شەڕێکی گەورە دایە.
دەقی راگەیەنراوی هەسەدە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێرحەفەر و مەسکانە و بەنداوی تشرین شاهیدی هەڵکشانی سەربازی بەردەوام بوون، ئەمەش لە کاتێکدا هێرشی توندتر لەلایەن گروپەكانی سەر بە دیمەشقەوە کە هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا. ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی گرنگ لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، گروپە چەكدارەكان کە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە پاڵپشتی دەکران، چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و تۆپخانە و هاوەن. ژمارەی هێرشەکان 12 هێرشی تێپەڕاندووە، هەروەها گوندەکانی ئەلمەحشیە و شێخ حەسەن و قەشلایان کردۆتە ئامانج. بۆردومانی دەوروبەری بەنداوەکە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە بەردەوامە.
گروپەكانی سەر بە دیمەشق بە ئامانجگرتنی ژێرخانی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە شارۆچکەی دێرحەفەر پەرەپێداوە. پۆستەخانەی دێرحەفەر بە تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ تۆپباران کرا، هەرچەندە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نانەواخانەی مەدەنی دێرحەفەری کردە ئامانج و کارەکانی پەکخست و مەترسی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی دانیشتووان دروستکرد.
ئەم هێرشانە بونەتە هۆی ئیفلیجکردنی ژیانی ڕۆژانە بە ئامانجگرتنی هەر جوڵەیەک لە ناوچەکەدا، لەوانە ڕێگریکردن لە دەستگەیشتن بە جووتیاران بۆ دەستڕاگەیشتن بە زەوی و زارەکانیان و شوێنە بازرگانییەکانیان، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی هەبووە.
لەسەر زەوی هێزەکانمان هەوڵێکی دزەکردنیان لە لایەن گروپەكانی حکومەتی دیمەشقەوە لەسەر میحوەرەکەی گوندی زوبەیدە لە لادێی باشووری دێرحەفەر بەرپەرچ دایەوە. هەوڵەکە شکستی هێنا و هێرشبەرەکان ناچاربوون هەڵبێن، سەرەڕای ئەوەی لەژێر پەردەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەکارهێنانی دۆشکەدا ئەنجامدرا.
هاوتەریب، ناوچەکە شایەتی چالاکیی چڕ و پڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتەری تورکیا بوو. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا پێگەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانمانی لە شاری مەسکانە کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. ئەمە دووەم هێرشی لەو جۆرە بوو لەو ڕۆژەدا. هەروەها پێگەیەکی دیکەی گوندی ئەلبوعسی، لە لادێی تەبقە، کرایە ئامانج.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەردەوام بوون لە کردنە ئامانجی شاری مەسکانە بۆ چوارەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵکشانی فڕۆکەکانەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ زیادبوونی خێرایی هێرشە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەم هەڵکشانە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە، لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانە. ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی مەودای بەرفراوانتری پێکدادانەکان و کاردانەوەی جددییان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی و دامەزراوە گرنگەکان دەوروژێنێت. فراکسیۆنەکانی دیمەشق بەرپرسیارێتی تەواویان لە ئەستۆدایە لەم هەڵکشانە و دەرئەنجامە مرۆیی و ئەمنییەکانی لە ناوچەکەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە
١٤ی ژانویەی ٢٠٢٦