کوردستان

لیندسی گراهام: بە ژیرانە بڕیار بدەن، چونكە كوردەكان هاوپەیمانمانن

نهانیوز-هەواڵەکان

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان و كەسایەتی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە هێرشكردنە سەر هێزەكانی هەسەدە پەیامێك بە توركیا و سووریا دەدات و دەڵێت: بە ژیرانە بڕیار بدەن، چونكە كوردەكان هاوپەیمانمانن.

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە تەواوی پشتیوانی لە داواکارییەکەی (سیناتۆر ڕیش) دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە سووریا و هۆشداری دەدەمە حکومەتە نوێیەکەی سووریا بەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی کەمینەکان قبوڵ ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەمووی جێگەی نیگەرانیتر ئەوەیە، ڕاپۆرتی باوەڕپێکراوم بەدەست گەیشتووە هێزەکانی سوپای سووریا و تورکیا رەنگە پێشڕەویی زیاتر بکەن دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان، كە هەنگاوێکە کاردانەوەی توندی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە.

دەشڵێت: لەکاتێکدا پشتیوانی لەوە دەکەم دەرفەتێک بەم حکومەتە نوێیەی سووریا بدرێت، بەڵام قبوڵی ناکەم و رێگە نادەم هێرشی ئاشکرا بکرێتە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان، کە هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعش و بە درێژایی ساڵان بە بەهێزی هاوپەیمان و دۆستی ئیسرائیل بوون

گراهام جەختدەکاتەوە، کە کوردەکان تاکە هێزن بتوانن لەسەر زەوی زیندانییەکانی داعش بپارێزن و ڕێگری لە گەڕانەوەیان بکەن بۆیە دەڵێت: “پاراستنی کورد، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە”

2026-01-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.