مووچەی توێژێک 100هەزار دینارزیاد دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
مووچەی کرێکارانی پاککەرەوە لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت.
بەگوێرەی دوایین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەو گرێبەستەی لەنێوان کۆمپانیا و کرێکاری پاککەرەوە دەکرێت دەبێت مووچەی کرێکارەکە 450 هەزار دینار بێت کە لە رابردوودا 350 هەزار دینار بوو، واتە 100 هەزار دینار زیادبکرێت.
بڕیارەکە دوێنێ دەرکراوە، دەبێت وەزارەتی کار لە ئەمڕۆوە جێبەجێی بکات و ئاراستەی کۆمپانیاکانی بکات.
|