کوردستان

کەشناسی: لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت

به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت.

 ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی1ی2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە: بە گشتی کەش هەورو باران بارین دەبێ لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروست بوونی هەورە تریشقە و بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان،بڕی دابارین زیاد دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ.

پەیوەست بە کەشی سبەینێ چوار شەممە ‌ 14ی1ی2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە: کاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوامی دەبێت باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت بە بڕی جیاجیا و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.

ئاماژەی بەوەشکردووە: سەنتەری سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت لە کاتەکانی بەیانی ،کاریگەری ئەم شەپۆلە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک :4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

2026-01-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.