کەشناسی: بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی هەوا دادەبەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی بەفروبارانبارینی ڕاگەیاند، باسی لەوەشکردووە، کە تەمی چڕ دروست دەبێت و پلەکان ی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات و بەشێک لەپارێزگای سلێمانی (سەنتەر شار تا ناوچە سنووریەکان) پێشبینی بەردەوامی دروست بوونی تەم دەکرێت بەرێژەی جیاجیا تا کاتەکانی درەنگانی شەو.
باسی لەوەشکردووە: لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی تری بەفر و باران لەدەریای سپی ناوەراست کەوا لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دەگاتە هەرێم، سەرەتا لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران، بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوورەوە دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم، داباراین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان دەستپێدەکات بەردەوام دەبێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو.
ئەوەشی وتووە: مەودای بینین/ لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، لەناوچەکانی بوونی تەمی بەهێز کەمتر لە یەک کیلۆمەتر بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوو و ئێوارە.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی دوێنێ، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەسەرتاسەری هەرێم بەشێوەی نمە باران و بەفر بارین لەناوچە بەرزەکاندا، کاریگەری نا سەقاگیری ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرمای نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ چوار لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :11 پلەی سیلیزی
پیرمام: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 3 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی
|