کوردستان

هـەسەدە راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاو کردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانمان لە حەلەب هیچ ناوچەیەکی مەدەنی نەکردووەتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە، هێزەکانیان هیچ ناوچەیەکی مەدەنییان لە شاری حەلەب کردبێتە ئامانج. 

ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانمانەوە بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە".

 هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بەوەدەکەن، "هەموو ئەو بانگەشە و هەواڵانەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاو دەکرێنەوە، تەنیا چەواشەکاریی و درۆن".

 
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.