کوردستان

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە هەرێم: شێخ مەقسوود بکەوێت، هیچ ناوچەیەکی دیکەی کورد پارێزراو نابێت

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات کە کەوتنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تەنیا زیانێکی جوگرافی نییە، بەڵکو سەرەتایەکە بۆ پەلاماردانی تەواوی ناوچە کوردییەکانی دیکە و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد لە سووریا.

فەتحوڵڵا حوسەینی، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی  ڕاگەیاند: "ئەگەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کەوتن، ناوچە کوردییەکانی دیکەش پارێزراو نابن؛ چونکە حکومەتی دیمەشق دەیەوێت بە پشتیوانیی وڵاتانی ئیقلیمی، سەرجەم دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات. پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەستوەردان بکەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە."

شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وەک "هێڵی پێشەوەی بەرگری" کورد لە ناو جەرگەی حەلەبدا دەبینرێن. فەتحوڵڵا حوسەینی پێیوایە حکومەتی دیمەشق بە پاڵپشتیی وڵاتانی ناوچەکە، دەیەوێت ئەم دوو گەڕەکە وەک "تاقیکردنەوە" بەکاربهێنێت؛ ئەگەر لێرە سەرکەوتوو بێت، ئەوا نەخشەی پەلامارەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان فراوانتر دەکات.

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.