کوردستان

کەشناسی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین تا بەیانی درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی ئێوارە، لە درەنگانی شەو تا بەیانی یەکشەممە لە هەندێ ناوچەدا تەم درووست دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 7 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.