کوردستان

وەزارەتی کارەبا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕەکانی کارەبا دروستبووە و بەو هۆیەوە کارەبای بەشێكی زۆری شارەکانی کوردستان بڕاوە.

لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانمان لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.

لای خۆیەوە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە میدیای پارتی راگەیاند" کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبا ڕوویداوە و لە بەشی هەرە زۆری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارەبا بڕاوە، تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن".

 
2026-01-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.