کوردستان

کەشناسی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەمڕۆوە تا سبەینێ شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان دوای نیوەڕۆش زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ شەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەور و کەش سارد دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

ڕونیشیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دارابین لە ڕۆژهەلات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر بێت و لە ناوچە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 2-5 پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر :13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

کەرکووک 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.