کوردستان

چەکدارانی عەرەبی سوریا چوونە ناو ئەشرەفییە

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی خوێناوی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستی لە شاری حەلەب ڕاگەیاند؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق بۆ ناو گەڕەکی ئەشرەفییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر پاراستنی هێزە کوردییەکاندا بوون. 

ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە دوای فشارێکی سەربازیی تووند دێت، کە تێیدا تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ یەکەمجار بەو چڕییە دژی ئەو ناوچانە بەکارهێنران. ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن ئایا ئەم ئاگربەستە دەبێتە سەرەتایەک بۆ ڕێککەوتنێکی سیاسیی گشتگیر یان تەنیا ئارامییەکی کاتی دەبێت

 
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.