کوردستان

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلە و توند ئاڕاستەی دەسەلاتی سووریا دەکات و دەڵێت”بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری یەکلایەنە، کارێکی قبوڵنەکراوە”.

دەقی پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی:

“بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری یەکلایەنە، کارێکی قبوڵنەکراوە، ئەم ڕێبازە لە ڕابردوودا بووەتە هۆی کۆمەڵکوژییەک کە گەیشتووەتە ئاستی تاوانی جەنگ لە کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا.

بڵاوکردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب، تۆپبارانکردنی مەدەنییانی بێبەرگری و ئاوارەکردنیان، هەروەها هەوڵەکان بۆ هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان لە کاتی پڕۆسەی دانوستاندندا، دەرفەتەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەناو دەبات و زەمینە بۆ گۆڕانکاریی دیمۆگرافیی مەترسیدار خۆش دەکات، هاوکات مەدەنییانی گەمارۆدراوی ناو هەردوو گەڕەکەکە ڕووبەڕووی مەترسیی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە.

ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ خەڵکمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وەستاوین، چەند ڕۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە.

سەرەخۆشیی قووڵ و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.