شەپۆلێکی بەفر و باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیی روودانی لافاو و دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ دەکات.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە هەندێک لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچەدا لە قۆناغی یەکەم 50 بۆ 80 ملیم باران دەبارێت و رەنگە لە بەشێکی دیکەی ناوچەکان لەو رێژەیەش تێپەڕبکات.
دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەوری سوپەرسێڵ کراوە دەبێت.
|