ئاماری نوێی شههید و بریندارانی كوردانی حهلهب راگهیهندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا نوێترین ئاماری قوربانییانی بۆردومان و هێرشەکانی سەر شارەکەیان خستەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی هێزەکانی ئاسایش، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ 8 کەس بەرز بووەتەوە، هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 57 کەس.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکەدا.
|