هەسەدە: تۆپبارانكردنی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب دەستیپێكردەووە
نهانیوز-هەواڵەکان
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە گروپە چەكدارەكانی دیمەشق تانك رەوانەی دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود دەكەن.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد بۆردومانكردنی شاری حەلەب دەستیپێکردەوەو گروپە چەكدارەكانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لەڕێی تانكەوە تۆپبارانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و دەوروبەری مزگەوتی رۆژهەڵاتیان کرد.
هەسەدە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە هاوشانی کۆکردنەوەی تانک لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە حەلەب، لە پەرەسەندێكی مەترسیداردا كە گەڕەکەکانی نیشتەجێبون دەكاتە ئامانج، ژیانی خەڵکی مەدەنییان روبەڕوی مەترسیی گەورە كردووەتەوە.
|