ئامارێکی مەترسیداری گیان لە دەستدان راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
.پزیشگی دادی سلێمانی ئاشکرایکرد،، یه‌ك له‌سه‌ر چواری حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له‌ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خێرایی شۆفێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
د. به‌ختیار ڕه‌شید، پزیشكی دادوه‌ری له‌به‌رنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتوچۆ ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2025 -دا 835 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌پزیشكی دادی سلێمانی تۆماركراوه‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 226 حاڵه‌تیان به‌ڕووداوی هاتوچۆوه بووه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری گیانله‌ده‌ستدانه‌كان‌و زۆرترین حاڵه‌تیش له‌مانگی 11 دا بووه كه 29 حاڵه‌ته.
ئاشكراشیكرد، له حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌ڕووداوی هاتوچۆ 183 له ڕه‌گه‌زی نێر‌و 43 ڕه‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات 34 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ماتۆرسكیل‌و 31 حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و 161 حاڵه‌تیش به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه بووه.
|