بۆ دوو مووچەی ساڵی 2025، سودانی بڕیاریدا
نهانیوز-هەواڵەکان
شاندێکی یەکگرتوو لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە، و پێنج پرسی گرنگ و چارەنووسساز تاوتوێ کران، کە گرنگترینیان پرسی دوو مووچەی نەدراو بوو.
ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبۆتەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی شاندەكەی یەكگرتوو، 5 داواكاری لەسەر مووچە و پارەی جوتیاران و كۆچبەرانی كورد لە لیبیا خراوەتە بەردەم سودانی.
سودانی بە ڕاشکاوی بە شاندی یەکگرتووی ڕاگەیاندووە، کە خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی ڕابردوو لە دەسەڵاتی حکومەتی ئێستادا نییە، چونکە تەرخانكراوی دارایی نەماوە. تاکە دەرچە بۆ گەڕانەوەی ئەو پارەیە، جێگیرکردنیەتی لە یاسای بودجەی 2026 و مەرجکردنیەتی لەسەر سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.
|