بافڵ تاڵەبانی ستراتیژی نەگۆڕی خۆی ڕاگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێکرا و یەکخستن و یەکگووتاری کورد لە بەغداد بە گرنگ زانرا.
پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە کە بە هاوسەنگی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و لە ئاست خواستی هاونیشتمانییان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت.
پرسی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان
|