کەشناسی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە و ئاسمانیش بە گشتی ساماڵ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەوردا دەبێت .
ئەوەشی خستەڕوو کە بە گشتی بەرزترین پلەی گەرما بەراوردە بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 2-4 پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، سەرما و سەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت و ئاسمانیش بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و ساماڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
|