قوباد تاڵەبانی: فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ دەنگە جیاوازەکان جێگەی بایەخمانە
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە هەموو خوشک و برایانی کاکەیی دەکات و رایدەگەیەنێت: فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و کراوە کە تێیدا هەموو دەنگە جیاوازەکان پارێزراو بن، هەمیشە جێگەی بایەخمانە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
جەژنی یارانی قەوڵتاس لە هەموو خوشک و برایانی کاکەیی پیرۆز بێت
ڕەسەنایەتی و خۆڕاگریی کاکەییەکان لە پاراستنی شوناسی خۆیاندا، جێگەی ڕێز و شانازییە بۆ هەموو کوردێک، لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی فرەیی ئایینی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و کراوە کە تێیدا هەموو دەنگە جیاوازەکان پارێزراو بن، هەمیشە جێگەی بایەخمانە.
جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە مەڵبەندی برایەتی و پێکەوەژیان بێت.
|