کەشناسی: کەشی سارد بەڕێوەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کەش سارد دەبێت و ئاسمانیش لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە هەور دروست دەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، کەش سارد و شەختە دەبێت و لە دوای نیوەڕۆشەوە لە هەندێک ناوچە ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی
|